بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕیانووستی، کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ١٢٨ دەنگی ئەرێ، ٩ دەنگی نا و ٣٥ دەنگی بێ لایەن، ڕەش نووسی بڕیارنامە سەبارەت بە دۆخی قودسی پەسەند کرد.
وڵاتانی دژ لە گەڵ ئەو بڕیارنامە ئەمریکا، گواتمالا، هندوراس، دوورگەکانی مارشال، میکرۆنزی، نائورو، پالائۆ، تۆگۆ و ئیسرائیل بوون.
بە پێی ئەو بڕیارنامە، کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان قودسی وەکوو پێتەختی ئیسرائیل ب ەفەرمی نەناسی.
شیاوی باسە کە پێشتر دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاندبوو کە دەیەوێت باڵوێزخانەی ئەمریکا بگوازێتەوە بۆ بەیتولموقەدەس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل بیناسێنێت.
Your Comment