به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له حوڕیه‌ت، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمکاری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستین به‌ره‌و نیۆیۆرک چوو.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م سه‌فه‌ره ڕیاز مالک، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین چاوش ئۆغڵو هاوڕێی ده‌کات.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا ۳ شه‌مه‌ی ڕابردوو له کۆنفڕانسێکی مێدیایی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری جیبۆتی له ئه‌نقه‌ره وتی: وڵاته‌که‌ی پێش نووسی بڕیار نامه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به فه‌له‌ستین بۆ ئه‌نجه‌مه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌که‌گرتووه‌کان ده‌بات.
شایانی باسه ئیبراهیم کالین، وته‌بێژی ئه‌ردۆغان له کاردانه‌وه به ڤیتۆ کردنی بڕیارنامه‌ی میسر سه‌باره‌ت به شاری قودس وتی: ڤیتۆی بڕیار نامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له لایه‌ن ئه‌مریکا ئیدانه ده‌که‌ین.
Your Comment