به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسا، هێزه‌کانی پۆلیسی وڵاتی بۆڵغارستان ۳ شارۆمه‌ندی کورد به هۆی قاچاخ کردنی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپایی ده‌ستگیر کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، داواکاری گشتی بۆڵغارستان ڕایگه‌یاند که ۳ که‌سی کوردیان ده‌ستگیر کردووه که خه‌ڵکی کوردیان له ئێران و سووریا و عێراقه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپایی ده‌گواسته‌وه. هه‌روه‌ها ۴ که‌سی دیکه‌ی بۆڵغاریش هه‌ر به‌م بۆنه‌وه دستگیر بوون.
ئه‌م بانده قاچاخچییه له هه‌ر کوردێک بۆ ئه‌وه‌ی بیگه‌یه‌ننه ئه‌ورووپا ۲ هه‌زار دۆلار پاره‌یان وه‌رگرتووه. ئه‌م بڕه پاره‌یه ته‌نیا بۆ گواستنه‌وه له تورکیاوه بووه بۆ بۆڵغارستان.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، دواجار په‌نابه‌ره‌کان له بۆڵگارستانهوه بۆ سێربستان یان ڕۆمانی ده‌گوازرانه‌وه، ئه‌ویش له تاقمی ۷ یان ۸ که‌سی که قاچاخچیانی دیکه ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجام ده‌دا.
شایانی باسه که ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی ئاسیا و ئه‌فریقا له دوای کۆچ کردن بۆ ئه‌ورووپان و ئه‌مه‌ش مه‌جالێکی باش بۆ بازه‌رگانی به په‌نابه‌رانی بۆ قاچاخچییه‌کان دروست کردووه.
Your Comment