به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له وه‌ته‌نی سووریا، ده‌وڵه‌تی سووریا له‌گه‌ڵ هێزه کوردییه‌کان له شاری حه‌ڵه‌ب به ڕێککه‌وتنێکی نوێ گه‌یشتن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، وه‌ک له ڕێککه‌وتنه نوێکه‌ی نێوان هه‌ر دوولادا هاتووه، سوپای سووریا ئاڵای له سه‌ر هه‌موو ئه‌و شه‌قامانه هه‌ڵ کردووه که له ژێر کۆنترۆڵی هێزه کوردییه‌کانه له شاری حه‌ڵه‌ب و ئه‌وانیش پشتیوانی له هێزه کوردییه‌کان ده‌که‌ن له ئه‌گه‌ری هه‌رجۆره ده‌ستێوه‌ردانێکی تیرۆریسته‌کان.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته هه‌موو ناوه‌ند و ڕێکخراوه ده‌وڵه‌تییه‌کان دوباره له‌م شه‌قامانه ده‌ستیان به کار کردووه‌ته‌وه، له‌م شه‌قامانه و ناوه‌نده حکومییه‌کان ئاڵای سووریا و ئاڵای هێزه‌کانی کوردی سووریا هه‌ڵده‌کرێت.
Your Comment