AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٦ ١٨:٢١

عێراقچی: لە مافی پیتاندن و بەهرەمەندی لە وەزی ئەتۆمی ناکشێینەوە

عێراقچی: لە مافی پیتاندن و بەهرەمەندی لە وەزی ئەتۆمی ناکشێینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیی لەگەڵ هاوتای ڕووسیی، وتی: ئێران ئەندامێکی پابەندی ئین‌پی‌تی‌ـیە و بەوەشەوە لە مافی خۆمان بۆ بەهرەمەندبوونی ئاشتی‌خوازانە لە وەزی ئەتۆمی و پیتاندن ناکشێینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی هاوبەشی لەگەڵ سێرگەی لافرۆڤ، هاوتای ڕووسیی، وێڕای ئاماژە بە بە پابەندیی ئێران بە بەڵێنەکانی لە پەیمانی ئین‌پی‌تی، وتی: بەوەشەوە ئێمە لە مافی خۆمان بەپێی ئەو پەیمانە و لەوان بەهرەمەندبوونی ئاشتی‌خوازانە لە وەزی ئەتۆمی و پیتاندن ناکشێینەوە.

عێراقچی بە ئاماژە بە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، وتیشی: ئەگەرچی لەو هێرشانەدا بینا و جیهازاتەکان زیانیان بینی، بەڵام نەیانتوانی تەکنۆلۆژیای ئێمە لەناو ببەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران هوشداری دا کە ئاشتی لە ڕێگەی زۆرەملێ بەوجۆرەی ئەمریکا دەیەوێ، دەتوانێ کۆمەڵگای جیهانی بخاتە مەترسییەوە و جەختی کرد: ئاشتی لە ڕێگەی دیپلۆماسی و لە ڕێگەی یاسا و مافی نێودەوڵەتییەوە مسۆگەر دەبێت.

ناوبراو لە درێژەدا ڕۆڵی ڕووسیا لە پاڵپشتی‌کردن لە مافی پیتاندنی نرخاند و ڕایگەیاند: ڕووسیا بەردەوام بۆ بەهرەمەندیی ئاشتی‌خوازنەی لە وزەی ئەتۆمی بەرگری لە ئێران کردووە و ئێمە متمانەمان بە نیازپاکیی ئەو وڵاتەیە هەیە و هاوکات هاوکارییە ناڤۆکییەکانی نێوان تاران و مسکۆ و لەوان وزەخانەی ناڤۆکی بووشێهر، بەشێوەی کارا بەردەوامە.

لە درێژەدا سێرگەی لافرۆڤ، وێڕای ڕەخنە لە هەڵمەتەکانی ئەمریکا بۆ تێکدانی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکان و بەردەوام‌بوونی بۆ لەناوبردنی هەوڵ و پلانە هاوبەشەکان، وتی: ڕووسیا ئامادەیە بۆ پاڵپشتی و داکۆکی لە ئێران لەپێناو گەیشتن بە ڕێگەچارەیەک بۆ پلانی ئەتۆمیی هەوڵ بدا و هاوکاریی بکات.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، هەروەها پەیوەندییەکانی دوو وڵاتی نزیک و لە ئاستێکی باڵادا وەسف کرد و وتیشی: ئێمە گەڕانەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان لە دژی ئێران ئیدانە دەکەین و بەکارێکی نایاسایی دەزانین و پیتاندنی ئۆرانیۆم بۆ مەبەستی ناسەربازی و مەدەنی بە مافی ئێران دەزانین و پاڵپشتی لێ دەکەین.

ڕاشیگەیاند: پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، زانستی، ئەمنی و بەرگری، تۆکمە و پەرەئەستێنە و هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان دوو وڵاتیش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان درێژەی هەیە.

News ID 57932

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha