AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٦ ٢٠:٣٨

بەرپرسی کاروباری ژنانی کوردستان: کۆمەڵگا دەبێ پرسی ژن بە فەرمی بناسێت و ڕێزی لێ بگرێت

بەرپرسی کاروباری ژنانی کوردستان: کۆمەڵگا دەبێ پرسی ژن بە فەرمی بناسێت و ڕێزی لێ بگرێت

بەڕیوەبەری گشتیی کاروباری ژنان و خێزانی پارێزگای کوردستان وتی: وەدی‌هاتنی نمانەی سێهەمی ژن بەبێ وێنای دروست و بوونی ژێرخان مومکین نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خاتوون دوکتۆر لەیلا ئاژیر، لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی حەوتەی ژن و ڕۆژی دایک، وتی: لە درێژەی مێژوودا دوو ڕەوتی ڕادیکاڵ هەمبەر بە ژن هەڵوێستیان گرتووە؛ ڕەوتێک کە ژن تەنیا بە ڕۆڵە خێزانییەکانی دەبەستێتەوە و ڕەوتێکی تر کە تەنیا جەخت لە ڕۆڵی کۆمەڵایەتی ژن دەکات، بەڵام نمانەی سێهەمی ژن لە کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوکات نرخاندنی پێگەی ژن لە ناو خێزان، دەڕوانێتە ئامادەبوونی کارای لە کۆمەڵگادا.

ئاژیر لە درێژەدا "وێنای دروست" و "داکۆکی ژێرخانی"ی بە دوو ئاستەنگی سەرەکیی وەدی‌هاتنی نمانەی سێهەمی ژن زانی و وتیشی: ئەگەر ئەو دوو پرسە چارەسەر نەکرێن، لە بواری ژناندا بەرەوڕووی دژوازییەک دەبین و لێرەدایە کە چەمکی سەروەریی ژنان دێتە گۆڕێ.

بەڕیوەبەری گشتیی کاروباری ژنان و خێزانی پارێزگای کوردستان سەبارەت ب سەروەریی ژنان، ڕوونی کردەوە: سەروەری تەنیا بە مانای ئامادەبوونی ژنان لە ئیدارە یان سیاسەت نییە، بەڵکوو بەو واتایە کە کۆمەڵگا، پرسی ژن بە فەرمی بناسێت و ڕێزی لێ بگرێت و بیکاتە پرسێکی حکوومی و لێرەدایە کە ئاسانکاری و پاڵپشتی و داکۆکی وەک لقێکی گرینگی حوکمدان و سەروەری چالاک دەبێت.

News ID 57935

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha