بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش لهۆنی لە ڕیوڕەسمی بەرزڕاگرتنی حەوتەی ژن و ڕۆژی دایک، وێڕای نرخاندنی ئامادەبوون و هەوڵی خاتوونان لە دەزگا ئیدارییەکان، چالاکانی بواری فەرهەنگ و کۆمەڵایەتی و هەروەها ژنانی ماڵدار، وتی: لە درێژەی مێژووی کوردستاندا، ژنان بەردەوام ڕۆڵیان گێڕاوە و هیچکات لە پەراوێزدا نەبوون و چ لە ڕابردوو و چ لە ئێستادا، بردەوام ژنانێکی کاریگەر و بەرچاو لەم زێدە سەریان هەڵداوە.
ناوبراو جەختی لە زەروورەتی تێپەڕین لە دروشمەوە بۆ ڕێزنان لە ژنان کرد و وتیشی: ڕێزنان ڕاستەقینەی ژنان کاتێک مسۆگەر دەبێت کە ڕەنج، کەڵکەڵە و بەرپرسایەتییەکان ببیندرێ و ئەوم ڕوانینە بگوازرێتەوە بۆ سیاسەتدانەریی دادپەروەرانە و داکۆکیگەرانە.
لهۆنی زیادیشی کرد: ئامادەبوونی کارا، وردبینانە و بەرپرسانەی ژنان لە ناو خێزان و کۆمەڵگادا ڕۆڵێکی گرینگی لە گەشەی پارێزگادا هەیە و بەرێوەبەرایەتی پارێزگای کوردستان لە چوارچێوەی یاسا و دەسەڵاتیدا، هەموو هەوڵی خۆی بۆ ڕەخساندنی هەڵومەرجی باشتر و کەمکردنەوەی کەڵکەڵەی ژنان دەخاتە گەڕ.
Your Comment