حکوومەتێکی کاتی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا پێکبێت

ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە کاردانەوە بە دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی ناڕازی هەرێم داوای کرد کە حکوومەتێکی کاتی دروست بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری پەیامێکی لەسەر خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوەو رایدەگەیەنێت، پشتگیری مافی ڕەوای خەڵکن بۆ خۆپیشاندانی مەدەنی.

دەقی ڕاگەیێندراوەکەی هاوپەیمانی دیمۆکراسی و دادپەروەری بەم شێوە بڵاوبووەتەوە؛

پشتگیری مافی ڕەوای خەڵکین بۆ خۆپیشاندانی مەدەنی کە مافێکی سەرەتایی دیموکراسیە. پێویستە بە ڕێز و ئارامیەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەران بکرێت، وداوا لە ڕۆڵەکانی گەل دەکەین لە  ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە پارێزگاری لە مافە مەدەنیەکانی ھاوڵاتیان بکەن و پارێزگاری لە خۆپیشاندەران بکەن ، و لێرەشەوە داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین ھوشیار بن لە پاراستنی ڕێڕەوی مەدەنی وئاشتیخوازانەی خۆپیشاندانەکان و پاراستنی موڵکوماڵی گشتی وڕێگرتن لە دەستێوەردان بۆ بەلاڕیدابردنی داواکاریە ڕەاواکانیان.

دۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان بەڵگەی ڕوونی شکستی حوکمڕانیەکی بێباکە. خەڵکی کوردستان شیاوی ژیان و گوزەرانێکی شایستەن لە نیشتیمانێکی پڕ خێر و بێردا، بەڵام بەداخەوە بە ھۆی تاڵانی و  حوکمڕانی خراپ، ماف و گوزەرانی خەلک لەئێستادا زەوت کراوە.

لە ‌ماوەی ڕابردودا داوای حکومەتێکی کاتیمان کرد بەئامانجی چاککردنی بژێوی خەڵک وزامنکردنی ھەڵبژاردنی ئازاد و بێگەرد لەکوردستان، بەڵام دەسەڵات بێمنەتانە ڕوبەڕوی ئەو داخوازیە ڕاست و ڕەوایە بوونەوە.

 لەم دۆخەدا کە برسێتی تینی بۆ خەڵک ھێناوە و توڕەبونی ڕۆڵەکانی وڵات لەلێواری تەقینەوەیەکی مەترسیدار دایە داواکارین بەپەلە ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە بگیرێنەبەر بەئامانجی ڕێگرتن لەداڕوخانی و ھەرەسی وەزعەکە:

یەکەم: ڕێکەوتن و سازانی لایەنەکان لەسەر پێکھێنانی حکومەتێکی کاتی لەدەرەوەی ھەژموون و پاوانکاری دەسەڵاتی ئێستا.

دووھەم: دەستپێکردنی ووتوێژ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بە ئەجیندایەکی نیشتمانی بە ئامانجی چارەسەری کێشەکانی خەڵک، دوور لە سازش بۆ بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتی ئێستا.

سێھەم: دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی دەسبەجێ بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران و بەگەڕخستنەوەی خزمەتگوزاریە گشتیەکان.

چوارھەم: زامنکردنی ھەڵبژاردنی پاک و بێگەرد بە کردەوە و ڕێکاری کاریگەر بۆ ڕێگری لە دزینی دەنگ و تەزویری ئیرادەی خەڵک. 

لە کاتی بە دەنگەوە نەھاتنی دەسەڵات بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خەڵک، مانگرتن و خۆپیشاندانی سەرتاسەری وھاودەنگی کۆمەڵانی خەڵک لە کوردستان لە دژی ستەمکاری و نانبڕین مافێکی دیموکراسی و ئەرکێکی نیشتمانیە .

ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری

 ۱۸_۱۲_۲٠۱۷

News Code 15344

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =