بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێن ئارتی، لە کاتێكدابوو، بەشێک لە خۆپیشاندەران ویستوویانە لە شەقامی مەولەوییەوە بچن بەرەو شاڕێی سالم و هێزە ئەمنییەکانیش ڕێگرییان لێکردوون.
هاوکات پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژەوە چەند خۆپیشاندەرێک باری تەندروستیان تێکچووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندان دژی دابەشنەکردنی مووچە و دابین نەکردنی خزمەتگوزارییەکان ئەنجامدرا.
کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەى پیرەمەگرونى سەر بە پارێزگاى سلێمانى خۆپیشاندەران ناوچەى پارتى و مەکۆى گۆڕان و کۆمیتەى یەکیان و ناوچەى یەکگرتوویان سوتاند.
ئەمڕۆ دووشەممە خۆپیشاندان لە (سلێمانی، هەڵەبجە، ڕەواندوز، کەلار، تەقتەق، ڕانیە، چەمچەماڵ، کۆیە، سەیدسادق، قەڵادزێ، تەکیە) ئەنجامدرا و تا ئێستاش بەردەوامە.
Your Comment