به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، نوری مالکی، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا جه‌ختی کرد: ئه‌و ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتنانه‌ی هێزه عێراقییه‌کان له شه‌ڕی دژ به داعش به ده‌ستیان هێنا له سایه‌ی فتوای جیهادی که‌فایی به ده‌ست هاتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و هه‌روه‌ها سپاسی لێدوانی نوێی ئایه‌توڵا سیستانی کرد که ڕایگه‌یاند چه‌ک ته‌نیا ده‌بێت له ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بێت و حه‌شدی شه‌عبیش تێکه‌ڵی هێزه‌کانی دیکه بکرێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی نوری مالکی له میانه‌ی دیداری شه‌وی ڕابردووی مالکی له‌گه‌ڵ شێخ ئیسحاق فه‌یاز باسی لێکراوه و جه‌ختی له سه‌ر کرداوه.
Your Comment