به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی نوجه‌با، سه‌رۆکی به‌ره‌ی گرووپی نوجه‌با و جێگری سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له میانه‌ی دیدارێک دواین پێشهاته‌کانی عێراقیان تاوتوێ کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شێخ ئه‌کره‌م که‌عبی و شێخ هۆمام حه‌مودی له‌م دیداره جه‌ختیان کرد که خه‌ڵک ده‌بێت ئاستی هۆشیاری و به ئاگا بوونی خۆیان له قۆناغی دوای داعش به‌رز بکه‌نه‌وه و تاکوو له دوای فیتنه‌کان نه‌که‌ون.
حه‌مودی له درێژه‌دا جه‌ختی کرد که یه‌کپارچه‌یی و یه‌کگرتوویی عێراقییه‌کان له به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا که دژی گرووپی نۆجه‌با وه‌ستاوه‌ته‌وه پێویسته و هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه‌که‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به قودس ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه.
جێگری سه‌رۆکی پارلمانی عێراق که هاوکات سه‌رۆکی مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراقیشه زیادی کرد: ئێمه هه‌موومان سپاسی هێزه‌کانی نۆجه‌با ده‌که‌ین که له سه‌رکه‌وتن به سه‌ر تیرۆریسته‌کانی داعش له عێراق ڕۆڵی یه‌کجار زۆریان هه‌بوو.
Your Comment