به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکه سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ شاری قودس کاردانه‌وه‌ی له خۆی نیشان دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: ئه‌مریکا هاوبه‌ش و به‌رپرسه له‌و خوێنانه‌ی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ڕژێت.
ئه‌ردۆغان که به هۆی هاتنی ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ قسه‌ی ده‌کرد، جه‌ختی کرد: ئێمه ئه‌مڕۆ له جیهانێکدا ده‌ژین که تێیدا مافی مرۆڤ به تایبه‌ت له قودسی داگیرکراو پێشێل ده‌کرێت.
ئه‌و درێژه‌ی دا: ئه‌و وڵاتانه‌ی که سه‌باره‌ت به کێشه‌ی قودس ئاماده نییه که له ته‌نیشت سته‌ملێکراوه‌کان بوه‌ستن مافی ئه‌ویشیان نییه له‌باره‌ی ئاشتییه‌وه قسه بکات.
ئه‌ردۆغان زیادی کرد: ئه‌و که‌سانه‌ی لایان وایه که ساحێبی قودسن، ده‌بێت ئه‌وه به باشی بزانن که دوا ڕۆژ ناتوانن خۆیان له پشت ئه‌م هه‌موو کێشه‌یه بشارنه‌وه. سته‌م کردن له قودس و ڕۆخاندنی ناتوانێت تاکوو سه‌ر درێژه‌ی هه‌بێت.
Your Comment