به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی فەرمی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بەبەستنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە خەندانی راگەیاند: "کۆنگرە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت، دوای دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن ئێمە بەمانگێک یان مانگ و نیوێک پێش ئەوە کۆنگرە دەبەستین."
وتیشی: "پێویستە کۆنگرەی یەکێتی کۆنگرەیەکی نەوعی بێت و کۆنگرەیەک بێت تەنها چاو لەسەر ئەوە دانەگرێت بیکات بە کۆنگرەی دەعوەت و دەعوەت کاری و دەمانچە بەخشینەوە و خەڵک کڕین و فرۆشتن و مەنسوبییەت و مەحسوبییەت."
وتەبێژەکەی یەکێتی جەختی کردەوە کە دەبێت کۆنگرە بۆ دابەشکردنی بەرنامەیەکی ڕێکوپێک بێت "بۆ چاکردنی یەکێتی و گواستنەوەی یەکێتی بۆ قۆناغێکی باشترو گونجاو".
Your Comment