به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سوپا نیوز، سه‌رله‌شکه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری، فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران له میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا سه‌باره‌ت به بڕیاره‌که‌ی ترامپ بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌یتولموقه‌ده‌س وتی: هه‌موو ئه‌مانه سه‌ره‌تای ڕووخاندنی مه‌زگه‌وتی ئه‌قسا و وره‌ی موسوڵمانانه، ده‌بێت ئاگادار بن ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا و به په‌له به‌رانبه‌ر ئه‌م پیلانه دزێوه نه‌وستن، کاته‌که له ده‌ستیان ده‌چێت.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌مریکا و ڕژیمی زایۆنی مێژوویی ترین هه‌ڵه‌ی خۆیان له دژی قودس کرد و پشت به خوا شاری قودس ده‌بێته گۆڕستانی ڕژێمی ساخته‌ی ئیسڕائیل.
جه‌عفه‌ری ئاماژه‌ی دا: ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریکا سه‌ره‌تای ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی وڵاتێک به ناوی فه‌له‌ستینه و ژیان له خه‌ڵکی فه‌له‌ستینین قه‌ده‌غه ده‌کات، ئه‌وان ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌م کاره هاوڕێیه‌کانی ڕابردووی خۆیان له بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح شه‌رمه‌زار کرد و به‌م هه‌نگاوه سووکیان کردن.
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی زیادی کرد: ئێمه ئاگادارین که ئه‌م بڕیاره ده‌رنجامی دانوستان و هه‌ماهه‌نگی نێوان بڕێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوایه، ئه‌وان چه‌ند مانگ به‌ر له ئێستا له‌م کاره ئاگادار بوون؛ ڕژیمی زایۆنی هه‌وڵ ده‌دات که کاردانه‌وه‌ی موسوڵمانان له ئاستی قسه کردندا بمێنێته‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ڕژیمی زایۆنی ڕێککه‌وتوون که کاردانه‌وه‌ی کرداریان به‌م بڕیاره نه‌بێت و بابه‌تی فه‌له‌ستین له بازنه‌ی ئیسلام دوور بخه‌نه‌وه.
سه‌رله‌شکه‌ر جه‌عفه‌ری جه‌ختی کرد: ئه‌م جاره‌ش وه‌ک بابه‌تی کوردستان، بابه‌تی لوبنان و بابه‌تی یه‌مه‌ن، ئۆمه‌تی ئیسلامی گه‌ڵاڵه‌کان و خه‌ونه‌کانی دوژمنه‌کانیان ده‌شێوێنن و خائینه‌کان سزا ده‌ده‌ن.
ئه‌و جه‌ختی کرد: شکسته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی دوژمنه‌کان ئۆمه‌تی ئیسلامی له ناوچه‌که دوژمنانی تووڕه کردووه و له وه‌ها دۆخێک‌دا گرنگ ترین کار که جیهانی ئسیلام ده‌بێت ئه‌نجامی بدات، که‌ڵک بردنی ورد و به جێ له ده‌رفه‌ته‌کانه.
Your Comment