بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئیدانە کردنی بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەیانییەیەکی دارکرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەو بەیانییەدا هاتووە: ئەمریکا لە بڕیارە زاڵمانەکەی سەبارەت بە قودسی داگیرکراو پاشگەز بێتەوە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها جەختی کردووە: کارەکەی ئەم دواییانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی قودسی داگیرکراو پاشهاتی خراپی بەدواوە دەبێت.
شیاوی باسە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕیاری ترامپی سەبارەت بە قودسی داگیرکراو، ئیدانە کردبوو.
Your Comment