بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: لەگەڵ پەرلەمان و لایەنەکانی هەرێم گفتوگۆی دەستپێشخەرییەکەی فەرەنسا دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغداد.
وتیشی: ئەمڕۆ پێشوازیمان لە هەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگاری سلێمانی کرد و سوێندی یاسایی خوارد، لە وادەیەکی نزیکدا ڕۆژی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دیاری دەکەین.
ڕاشیگەیاند: ئەگەر بمانتوانیایە نەوتمان بۆ هاوڵاتیان دابین دەکرد.
ئاماژەی بەوەش کرد، بە داخەوە نەتەوە یەکگرتووەکان کەمتەرخەمە لە گرنگیدان بە ڕووداوەکانی دوزخورماتوو.
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی وت کە پابەندین بە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ بەغداد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دەبێت سەرجەم ماددەکانی دەستور جێبەجێ بکرێن.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیادا بەردەوامە و نەپچڕاوە، لەگەڵ ئێرانیشدا هەر بەردەوامە و پێمان وایە هیچ بیانوویەک نەماوە بۆ داخستنی سنورەکان.
هەروەها سوپاسی فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراقی کرد بۆ ڕەتکردنەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨.
Your Comment