به راپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر له ڕاگهیێندراوێکی نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق، دوێنێ فوئاد مەعسوم سەردانی هادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدری کردووە.
لهو دیدارهدا دوولایهن گفتوگۆیان لەسهر دوا پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکان لە عێراق کردووه و بە پێویستیان زانیوه متمانەی نێوان هەولێرو بەغدا بەهێزبکرێتەوە.
جهختیشیان کردووه که کاربکرێت لەسەر دەستپێکردنی گفتوگۆیەکی برایانەی نزیک، بەشێوەیەک که دڵنیایی ئەوە بدات بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی ئێستا، کە ماف و بەرژەوەندی سەرجەم هاووڵاتیانی تێدا رەچاو بکرێت لەسەر بنەماکانی دەستوور.
Your Comment