بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە جەزیرە، شاری هانوفێری ئەڵمانیا خۆپیشاندانی پاڵپشتی لە موسڵمانان و دژی کارەکانی پارتی ئەی ئێف دیی بە خۆوە بینی.
کارەکانی ئەو پارتە ڕاستە توندڕەوە لە هەڵبژاردنی ڕێبەری ئهندامی خۆی لە شاری هانوفێر، بیانووی بەڕێوە بردنی ئەو خۆپیشاندانە بوو.
پارتی ئەی ئێف دی خوازیاری بەستنی سنوورەکانی یەکێتی ئەورووپا بە ڕووی کۆچبەران، دروست کردنی وێستگەی کۆنترۆڵی شوناس لە سنوورەکانی ئەڵمانیا و دامەزراندنی کەمپەکانی مانەوەی بەناچاری لە دەرەوەی ئەو وڵاتەیە، تا بەم شێوەیە کۆچبەران چی دیکە بیر بە کۆچ کردن بەرەو ئەڵمانیا نەکەنەوە.
لە کاتی شەڕی دووهەمی جیهانییەوە تا ئێستا ئەمە یەکەم جارە کە پارتێکی ڕاستی توندڕەو چووەتە پەڕلەمانی ئەڵمنیاوە. ئەو پارتە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییانەی ئەڵمانیا کە لە مانگی سێپتەمبەر بەڕێوە چوو توانی ١٢.٦ لە سەدی دەنگەکان وەدەست بهێنێت.
Your Comment