به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئیتارتاس، سێرگئی لاورۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دوێنێ له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی کاروباره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ڕووسیا نیگه‌رانی خۆیی سه‌باره‌ت به به‌رز بوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان که ناوچه‌ی که‌نداوی فارس ڕاگه‌یاند.
ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: به‌رز بوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نه‌ک هه‌ر سه‌باره‌ت به ئێران به‌ڵکو له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بیش مایه‌ی نیگه‌رانییه.
لاۆرۆف درێژه‌ی دا: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ڕه‌نگه تیرۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین شکستی گه‌وره بهێنێت؛ ناکۆکییه‌کان له‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وامه و ئه‌زمونی جۆراجۆری وڵاتان له دژی تیرۆر، نه‌بووه‌ته هۆی دروست بوونی هاوپه‌یمانییه‌ک. له وه‌ها دۆخێک‌دا قه‌یرانی جدی له لیبیا و یه‌مه‌ن و عێراق به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و له کۆتایدا ئاماژه‌ی به ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ئێران کرد و هۆشداری دا: به‌م دۆخه‌ی ئێستاوه، بڕێک له ڕێککه‌وتنه گه‌وره‌کانی ئێمه که وه‌ک هاوکاری هند قۆڵی له ئاستی جیهان لێمان ده‌ڕوانی، ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه.
Your Comment