بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە حوڕییەت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا وتی نە فەتۆچییەکان و لایەنگرانی فەتحوڵڵا گولەن و نە هێزە بیانییەکان هیچکام ناتوانن سوپای تورکیا داگیر بکەن.
ناوبراو کە لە مەراسیمی دەرچوونی کۆمەڵێک خوێندکاری کۆلێژی سەربازی لە زانکۆی بەرگری میللی، گوتاری پێشکەش دەکرد، وتی: ئەم سوپایه سوپای كودهتاچییهكان و فهتۆچییهكان نییه. ئهم سوپایه سوپای دامهزراوه بیانییه جۆراوجۆرهكان نییه.
جەختی لەوەش کردەوە: ئهم سوپایه تهنها و تهنها سوپای توركیایه و سوپای گهلی توركه.
شایانی باسە، پاش کوودەتا بێ ئاکامەکەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا، دەوڵەتی ئەو وڵاتە بە بیانووی دەست هەبوونی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن لە ئەنجام دانی کوودەتا، دەستی دایە پاکسازییەکی بەربڵاو لە سوپاکەی، کارمەندانی دەوڵەت و دەزگای دادی ئەو وڵاتە.
Your Comment