بەپێی هه‌واڵی مێهر له ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بارزانی و تێلێرسۆن دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا پشتگیریی ویلاته یه‌كگرتووه‌كانی بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له عێراق دووپاتكردهوهتەوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هیوای خواست كه ئه‌و ئاگربه‌ست و دیالۆگه مه‌یدانییه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا هاتووه‌ته ئاراوه، ببێته دیالۆگێكی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر وبه‌غدا.
لای خۆشیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له هه‌وڵه‌كانی عێراق بۆ به‌رده‌وامیدان به پێشڕه‌ویی سه‌ربازی، هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگێكی سیاسی له پێناو چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان،
سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، هیواشی خواستووە که ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌گشتی، هانی عێراق بده‌ن بۆ گفتوگۆ و دووركه‌وتنه‌وه له گرتنه‌به‌ری ڕێكاری سه‌ربازی.
هەروەها وتویەتی:"هه‌رێمی كوردستان شه‌ڕ و پێكدادانی ناوێت، چونكه هیچ شتێك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێت هه‌موو كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عیراقی فیدراڵ چاره‌سه‌ر بكات.
Your Comment