کارناسی ڕێکخراوی رۆژهەڵاتی ناڤینی ئەمریکا بۆ مێهر؛

کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە

ناسەی هەواڵ: 4116280 -
"ئالێکس وەتەن خاە" بە ئاماژە بەوەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانە، وتی: ئێران، تورکیا و بەغدا دەبێ لەوبارەوە دانوستان بکەن و بە ڕێککەوتن بگەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – فاتمە محەمەدی پوور: لە دوای هێرشی داعش بۆ باکووری عێراق، هێزی پێشمەرگەی کورد بە شێوەی نافەرمی کۆنتڕۆڵی هەندێک لەو ناوچانەی کە هێزەکانی سەر بە بەغدا لێی هەڵاتبوون، بە دەستەوە گرت و لەو کاتەوە هیواکان بۆ سەربەخۆیی کوردستان تۆکمەتر بوو.

لە گەڵ ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و حکوومەتی ناوەندی بۆ ئازادکردنەوەی، گەلێ جار ڕیفراندۆم خرایە ڕوو و دواخراوە. هەتا بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی و حزبە سیاسییەکانی کوردستان رۆژی ٢٥ی سێپتامبری ئەمساڵی زایینی بۆ بەرێووەچوونی ڕیفراندۆم دیاری کرد و ئەو بڕیارە لە دانیشتةیکدا بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر گیرا.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی بەغدا و وڵاتانی دراوسێی عێراق بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی عێراق، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە هەمان رۆژی دیاری کراوە (٢٥ی سێپتامبر) بەڕێوەچوو. چاودێران لە سەر ئەو بڕوایەن کە جیابوونەوەی شیمانەیی هەرێم بە سوود و قازانجی خەڵکی کورد نابێت؛ چونکا ئەو وڵاتە لە گەمارۆی ویشکایی و بە لاوازیی ژێئۆپۆلیتیک و نەناسرانەوە لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ناوچەی پڕ ناکۆکیی رۆژهەڵاتی ناڤیندا سەر هەڵدەدات.

لەو پەیوەندییەدا وتووێژێکمان لە گەڵ "ئالێکس وەتەن خاە" کارناسی کاروباری ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناڤین بە تەرکیز لە سەر ئێران و ئەندامی ڕێکخراوی رۆژهەڵاتی ناڤینی ئەمریکا، ئەنجام داوە. ئالێکس لە میانەی ساڵەکانی ۲۰۰۱ تا ۲۰۰۶ وەک کارناسی باڵای سیاسیی رۆژهەڵاتی ناڤین لە جینی لەنەدەن ئیشی کردووە و لە ساڵی ۲۰۰۶ تا ۲۰۱۰ سەرنووسەری شرۆڤەی پرسی ئیسلامی لە ئەستۆ بووە و هەروەها وەک کارناسی باڵای توێژینەوەی رۆژهەڵاتی ناڤین لە قوتابخانەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتیی هێزی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان (USAFSOS) چالاک بووە.

ئەو وتووێژە لە خوارەوە دەخوێننەوە:

* ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە بەرواری ٢٥ی سێپتامبر بەڕێوەچوو. کاریگەریی ئەو ڕیفراندۆمە لە سەر ڕەوتە سیاسییەکانی ناوخۆی هەرێم چۆن دەبینن؟

ـ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان قۆناغێکی مێژوویی بۆ گەلی کورد دێتە ئەژمار و گوامانێک لەوەدا نییە. زۆربەی خەڵکی کوردی ناوچە لە گەڵ بەڕێوەچوونی ئەو ڕیفراندۆمە هەست بە خۆشحاڵی و سەربەرزی دەکەن و باوەڕیان هێناوە کە بە سەربەخۆیی گەیشتوون. لە هەمان کاتدا بە ئاوردانەوە لە شێوازی رێبەرایەتی ڕیفراندۆم و دژایەتییە نێودەوڵەتییەکان لە گەڵ ئەو ڕیفراندۆمە، لام وایە کە کوردەکان بە نیسبەتی ئەو نیگەرانییانە لە ناوچەدا –ئەوەی کە بڕیارێکی بەو ڕادە گرینگە مومکینە یەک لایەنە دەرکرابێت- هەستیار و هۆشیار دەبنەوە.

* کاردانەوەی دەسەڵاتە ناوچەییەکان بە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق چییە؟

ـ لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا لە تورکیاوە تا ئێران، بەغدا و جیهانی عەرەب دژی بەڕیوەچوونی ئەو ڕیفراندۆمە بوون. راستە کە نیگەرانییە ناوچەییەکان جێی سەرنجە، بەڵام دەبێ لە لایەن ئەو وڵاتانەوە ئاور لە دۆزی کەمینەکانیش بدرێتەوە.

* کاردانەوەی دەسەڵاتە نێودەوڵەتییەکان هەمبەر بە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان چیە؟

ـ هەر وەک لە پرسیاری پێشوودا باسی لێوە کرا وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژی بەڕێوەچوونی ئەو ڕیفراندۆمەی هەرێمی کوردستان بوون. دژایەتییەکان، ڕەخنەکان و بێدەنگیی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆتە هۆی ئەوەی کە کوردەکان لە دانوستانە هاوپەیوەندەکان بە داهاتووی ئەوان ڕۆڵێکی ئەوتۆیان نەبێت؛ دانوستانگەلێک کە تێیدا کوردەکان هەست بکەن ڕێز لە خەون و ئایدیاکانیان گیراوە.

* پاش ڕیفراندۆم، ئێمە شایەدی گەمارۆدانی توندی هەولێر بووین. بە ئاوردانەوە لەو گەمارۆیانە، ئایا ئێوە پێتان وایە کە بارزانی لە بڕیاری خۆی بۆ جیابوونەوە لە بەغدا پاشگەز بێتەوە؟

ـ من پێموا نییە کە گۆشارەکان بە تەنیایی کاریگەریان هەبێت. ئەو پرسە پێویستی بە سازان و نەرمی نواندن هەیە و ئێران و تورکیا و هاوکات بەغداش دەبێ لەو ڕەوتەی دانوستان و ئاڵوگۆڕییەدا لە گەڵ کوردانی عێراقی ڕۆڵ بگێڕن.

ناردنی بۆچوون

4 + 12 =