موحەمەد عەباسی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، لە بەڕێوە چوونی فستیڤاڵی ترێ لە ئەو شارستانە هەواڵی دا و ئاشکرای کرد: چاکسازی، زیندوو کردنەوەی باخەکانی ترێ، بەرپرسایەتی و باش کەڵک وەرگرتن، لێکدانەوە و چارەسەری قەیرانی ئاو و برپرسایەتیی باخەکان لە گرنگترین ئامانجەکانی بەڕێوە بردنی ئەو فستیڤاڵەیە.
ناوبراو وتیشی: ئەو فستیڤاڵە لە ڕێکەوتی ٢٠ ی خەرمانانی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.
عەباسی درێژەی دا: شارستانی بیجاڕ خاوەن هەزار و ٣٠٠ دۆنم باخی ترێیە و ڕێژەی بەرهەم هێنانی نزیک بە ١٠ تا ١٢ تۆن لە یەک دۆنمە، کە جۆرەکانی ترێی بریتین لە عەسگەری، فەخری و کشمیشی سپی و سوور.
بەرپرسی جەهادی کشتوکاڵی بیجاڕ لە کۆتاییدا لە بەڕێوە چوونی پیشانگای تواناییەکانی بەشی کشتوکاڵی ئەو شارە هەواڵی دا و وتی: ئەو پیشانگایە لە ١٥ تا ٣٠ ی خەرمانانی ئەمساڵ لە ناو حەوشەی جەهادی کشتوکاڵی بیجاڕ بەڕێوە دەچێت.
Your Comment