به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر که کاناڵی مه‌یادین، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی عێراق وتی: ۲۰ هه‌زار هێزی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی ئازاد کردنی ته‌لعه‌فه‌ر به‌شداری ده‌که‌ن و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه سه‌ربازییه‌کانی عێراق کاتی ئه‌م هێرشه دیاری ده‌کات.
ئه‌و زیادی کرد: به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی ئێمه که‌وتوون، که‌سانی بیانی زۆر له ناو داعشییه‌کانی ته‌لعه‌فه‌ر دان که ئێمه نازانین کێن و سه‌ر به چ وڵاتێکن.
وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی عێراق وتی: شه‌ڕی ئازاد کردنی ته‌لعه‌فه‌ر پێویستی با کاتی زۆر نییه و ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌ی به‌سه. حه‌شدی شه‌عبی هه‌موو عێراقییه‌کان ده‌گرێته‌وه و به پێی یاسای نه‌ته‌وه‌یی عێراق هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ین.
ئه‌و وتی: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌ی موقته‌دا سه‌درین که چه‌ک ته‌نیا ده‌بێت له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت و حه‌شدیش به‌شێکه له ده‌وڵه‌تی عێراق. یاسای حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا یاسایه‌که که ۲ له سه‌ر ۳‌ی پارلمان ده‌نگی پێداوه.
ئه‌سه‌دی جه‌ختی کرد: ئێمه به ده‌یان جار ڕامانگه‌یاندووه که ته‌نیا سه‌رۆک، جێگر و وته‌بێژی حه‌شدی ده‌توانێت بۆچوونی ئه‌م هێزه ڕابگه‌یه‌نێت.
Your Comment