ڕێککەوتنی کڕینی ئێس ٤٠٠ واژۆ کرا

سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا قۆناغی واژۆ کردنیشی تێپەڕاند و لە قۆناغی کۆتایی دایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە لە پێشکەوتنی بەرنامەی ئەو وڵاتە بۆ کڕینی قەڵغانی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا هەواڵی دا.

ناوبراو لەم بارەیەوە وتی: کارە پێویستەکان و واژۆوەکان لە پێوەندی لە گەڵ کڕینی ئێس ٤٠٠ ئەنجام دراوە و بە پشتی خوا ئەو فڕۆکانە لە وڵاتی خۆمان دەبینینەوە.

شیاوی باسە تورکیا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ، بۆی نییە قەڵغانی ڕووسی تێکەڵی سیستەمی سەربازی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور بکات.

News Code 11475

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =