به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له میانه‌ی کۆنفڕانسی کۆنترۆڵ کردنی کێشه‌ی خۆڵ بارین وتی: هیودارام ئه‌م کۆنفڕانسه بتوانێت ده‌رنجامی باشی بۆ ئه‌م کێشه‌یه هه‌بێت، کێشه‌ی ژینگه یه‌کێکه له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه که بووه‌ته هۆی کۆچی زۆربه‌ی خه‌ڵک.
ئه‌و زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی یازدههوم ئه‌م بابه‌ته به یه‌که‌مایه‌تی ده‌زانێت و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته‌که‌ی من به ده‌وڵه‌تی ژینگه ناسراوه. یه‌که‌مین هه‌نگاوی ئێمه ڕزگار کردنی زریاچه‌ی ورمێ بوو که پلانێکی سه‌رکه‌وتوو بوو. وشک بوونی زریاچه‌ی ورمێ ژیانی ۱۴ ملیۆن که‌سی له ڕۆژائاوای ئێران ده‌خسته مه‌ترسی و ناچار ده‌بوون کۆچ بکه‌ن.
ڕۆحانی وتی: کار له‌م بواره‌دا یه‌کجار زۆره به تایبه‌ت کێشه‌ی خۆڵ بارین، ئه‌م کێشه‌یه پێویستی به پلانی تۆکمه‌ی شاری و هاوکاری نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. له ئێران کێشه‌ی خۆڵ بارین بۆ ۲۰ له سه‌دی بیاوانه‌کانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه و ۸۰ له سه‌دی کێشه‌ی ده‌ره‌کییه و ده‌بێت له‌م کاره‌دا وڵاتانی ناوچه‌که پێکه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبگرن.
سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: ئه‌م کێشه‌یه کێشه‌ی ته‌نیا خه‌ڵکی ئێران نییه و وڵاتانی ناوچه‌که‌ش ئه‌م کێشه‌یان هه‌یه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت خه‌ڵکی ئه‌م وڵاتانه‌ش ناچار ده‌بن ماڵ و حاڵی خۆیان چۆڵ بکه‌ن. من هه‌میشه وتوومه که بابه‌تی به‌هێزترین وڵاتی ناوچه‌که به‌ڵایه و ده‌بێت وه‌لابنرێت، ئێمه هه‌موومان له ناوچه‌یه‌کی هاوبه‌شدا ده‌ژین.
ڕۆحانی ئاماژه‌ی دا: له‌مڕۆدا دیوار دروست کردن له سه‌ر سنووره‌کان کارێکی هه‌ڵه‌یه و ته‌نیا ده‌بێته هۆی وێران تر کردنی ژینگه‌ی ناوچه‌که. بڕێک له حاکمانی ناوچه‌که له دوای دیوار لێدانن، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه. ئێمه ده‌بێت پێکه‌وه له بیری چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانی ناوچه‌که بین. ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێویستی به ڕێکار و سیاسه‌تی براوه-براوه هه‌یه، بێجگه له‌م سیاسه‌ته ناکۆکییه‌کان به‌رده‌وام زیاتر ده‌بێت.
Your Comment