به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له حوڕیه‌ت ده‌یلی، دادگایه‌ک له ئه‌سته‌نبۆل، ئه‌نیس به‌ربه‌رئۆغڵو، جێگری پارتی کۆماری خوازی گه‌لی تورکیای به ۲۵ ساڵ زیندانی سزا دا.
داواکاری گشتی ئه‌سته‌نبۆل پێشتر به هۆی ئاشکرا کردنی ئۆپراسیۆنێکی نه‌هێنی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به ناردنی چه‌کی سوپای تورکیا بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کان له سووریا ناوبراوی به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حکوم کردبوو.
له سه‌ره‌تاکانی ساڵی ۲۰۱۴ ڤیدیۆیه‌ک بڵاو بووه‌وه که نیشانی ده‌دا چه‌ندین لۆری چه‌ک له ناو خاکی تورکیا به‌ره‌و سووریا ده‌ڕوات، ئۆپراسیۆنێک که له ژێر چاودێڕی ڕێکخراوی هه‌واڵگری نه‌ته‌وه‌یی تورکیا به‌ڕێوه ده‌چوو، ئه‌م زانیاریانه نه‌هێنی بوون.
Your Comment