بۆ تاقی کردنەوەی مووشەک چاوەڕوانی ئیزنی ئەمریکا نابین

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە کۆبوونەوەی دوێنێ ڕیاز هیچ بایەخێکی نەبووە، وتی: پێویست بێت مووشەک تاقی دەکەینەوە و چاوەڕوانی ئیزنی ئەمریکا نابین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە لە یەکەمین کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی پاش هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک کۆماری ئێران، وتی: ۴۲ میلیون کەس هاتنە پای سندووق کە ئەگەر دەرفەت بوایە و هەموان دەنگیان بدایە ۴۵ میلیون دەنگ کۆ دەبووەوە. 

ڕۆحانی وتی: پەیامی هەڵبژاردنی ئێمە بۆ جیهان،پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و هاوکاری سازێنەرە.

سەبارەت بە کۆبوونەوەی سعوودیەش ڕایگەیاند کە ئەو کۆبوونەوە عەرەبی ٠ئەمریکاییە، بێ بایەخە و کۆڕبەندێکی نمایشی بووە.

سەرۆک کۆمار ئاشکرای کرد: لە ئەم هەڵبژاردنەدا خەڵک لە ئاستی بانترین دیمۆکراسییەکانی جیهاندا خۆیان بینیەوە؛ خەڵکێک کە کێشەی ئابووریان هەیە و لە لە گوندەکاندا لە گەڵ کێشەکاندا بەرەوڕوون، بەڵام دەنگی " نا "یان دا بە پارە؛ خەڵکێک کە لە بیری ئابوورییەکی گەورەتردان، دەنگی " نا "یان دا بە داهاتێکی ٢.٥ ئەوەندەیی کە بەس خەون بوو.

ڕۆحانی پاگەندەی کرد:  " نا" ی خەڵک بە فریوکارانی گەورەتر بوو؛ کەسانێک کە تێکۆشین بڵێن بە خەڵک کە دینیان لە مەترسیدایە؛ دەیانەویست بڵێن کە بەڵگەی ٢٠٣٠ دژی ئایینی ئەوانە؛ بەڵگەیەک کە نەک ئێمە بەڵکوو هیچ وڵاتێک واژۆی نەکردووە و بەس هۆشدارییەکە.

ناوبراو بە ئەو پاگەندەیە کە ئەو درۆیانە کاریگەریان نەبووە، درێژەی دا: خەڵک دەنگی " نا " یان دا بە قسەی ناڕێک و دەنگی " ئەرێ " یان دا بە یەکیەتی یەکیەتی، هاوکاری و بەرابەری.

پەیامی هەڵبژاردنی ئێمە بە جیهان پێکەوە ژیانە

سەرۆک کۆمار زیادی کرد: خەڵک ویستیان کە زووتر ٤٠ ساڵەیی شۆڕش جێژن بگرن و بڵێن کە بۆ سەدەی داهاتوو واتا ١٤٠٠ ئامادەین.

کۆبوونەوەی عەرەبستان کۆبوونەوەیەکی شانۆیی و تەشریفاتی بوو

ڕۆحانی لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری ئەلمێناری لوبنان سەبارەت بە دیداری ترامپ و سەرانی وڵاتانی ئیسلامی و ئەگەری دروست کردنی بەستێن بۆ قەیرانی نوێ لە ناوچەکە، وتی: ئەو کۆبوونەوە لە عەرەبستان کۆبوونەوەیەکی شانۆیی بوو و بایەخی سیاسی و زانستیی نەبوو؛ عەرەبستان پێشتریش لەو شانۆیانەی کایە کردبوو.

دەوڵەتی ئەمریکا هیچ کات لە گەڵ تیرۆریزم شەڕی نەکردووە

سەرۆک کۆمار وتی: دەوڵەتی ئەمریکا هیچ کات لە گەڵ تیرۆریزم شەڕی نەکردووە، بەڵام خەڵکی ئەمریکا بە دڵناییەوە لە گەڵ تیرۆریستەکان دژایەتییان هەیە و خوێنی کوژراوەکانی ١١ ی سێپتەمبەر بە پارە پاک نابێتەوە.

ناوبراو وتی: حزبوڵلای لوبنان  بە دەنگی خەڵک لە مەجلیس و دەوڵەتی لوبنان بەشداریی هەیە و خەڵک باوەڕیان پێی هەیە. ئەبێ سادقانە لە گەڵ تیرۆریست شەڕ بکرێت.

سەرۆک کۆمار درێژەی دا: لە ئەو سەردەمەدا لە گەڵ کێشەی نزم بوونەوەی نرخی نەوت ڕووبەڕوو بووین. لە دەوڵەتی دوازدەیەم هەوڵ دەدەین کە هەناردە کردنی کاڵای نا نەوتیمان دوو ئەوەندە بکەینەوە.

ناوبراو دروست کردنی ٩٥٠ هەزار کار لە ساڵدای لە گرەوی سەرمایەدانەریدا وەسف کرد و تی: ئێمە بە دوای کارداین، بەڵام دروست کردنی ٩٥٠ هەزار کار لە ساڵدا بە ئەو مەرجانەیە کە لە بەرنامەی شەشەمیشدا ئاماژەی پێ دراوە. بۆ بەدی هێنانی ئەو بەڵێنە ٧٧٠ هەزار ملیار تمەن سەرمایەدەنەری دەرەکیمان ئەنجام داوە.

ڕۆحانی لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری ئەسۆشەیتێد پرێس سەبارەت بە وتەکانی ترامپ لە عەرەبستان و هەروەها ئەگەری وتووێژی نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: ئێران و ئەمریکا لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا ڕێبازێکی پڕ پێچیان تێپەڕاندووە. ئەمریکییەکان هەرچی شێوەیانە دژی نەتەوەی ئێران بەکار هێناوە و هەر شکستیان هێباوە. لە چیرۆکی تەبەس تا شەڕێ هەشت ساڵە و گوشساری گەمارۆوەکان.

سەرۆک کۆمار وتی: لەوە ئەچێ ئەمریکییەکان تەنیا لە یەک شت دا سەرکەوتنیان بە دەست هێنابێت ئەویش لەو کاتەدا بوو کە سەریا بەرانبەر نەتەوەی ئێراندا چەماندەوە و هاتنە پای دانوستانەکان و لە گەڵ نەتەویە ئێراندا بە ڕێزەوە قسەیان کرد کە هەم بە قازانجی ئەمریکییەکان بوو و هەم بە قازانجی ئێران بوو.

ئەمریکییەکان هەمیشە لە سەر ناوچەی ئێمە هەڵەیان کردووە

سەرۆک کۆمار جەختی کرد: ئەمریکییەکان لە سەر ناوچەی ئێمە هەمیشە هەڵەیان کردووە، هیرش بۆ سەر ئەفغانستان، عێراق و گەمارۆی ئێران هەڵە بوو؛ ئەگەر لە شوێنێکدا باش هەڵسوکەوتیان کردووە ئێوە بفەرموون. ئەمریکییەکان ناوچەی ئێمە ناناسن بڕێک ڕاوێژ دەدەنە ئەمریکا و بە پارە ئەمریکا دەکڕن. هیوادارین کە دەوڵەتی ئەمریکا بە بیری قازانجی ئەمریکاوە بێت.

ئێمە بە دوای جیهانێکی بێ توندوتیژیداین

ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری کەناڵی هەواڵی ئیمارات لە سەر بەرپەرچی ئێران سەبارەت بە ناولێبردنی ئێران وەکوو ناوەندی پاڵپشتیی تیرۆریزم لە ناوچەکە کە بە بەشداریی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە عەرەبستان ڕووی دا، چیە، وتی: ئێمە لە سەرەتای دوڵەتی یازدەهەمەوە بە دنیا ڕامانگەیاند کە بە دوای جیهانێک بێ توندوتیژیداین و ئەمەش لە لایەن جیهانیانەوە قبووڵ کرا. ئەوانەی کە لە عەرەبستان کۆ بوونەتەوە وا دیارە گەیشتوونەتە ئەو ئاکامە کە ڕێگای دروست ڕێگای ماینەڕەویە و شەڕ لە گەڵ توندڕەوی و توندوتیژیان هەڵبژارد. 

ئێمە لە سەرەتاوە وتمان کە بە دوای چەکی ناڤۆکییەوە نین

ناوبراو زیادی کرد: ڕواڵەتی ئێران لە ئاستی جیهاندا دایرە. ئێمە هەر لە سەرەتاوە وتبوومان کە بە دوای چەکی ناڤۆکییەوە نین و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئاژانسیش گەیشتوونەتە ئەو ئاکامە کە ئێران ڕاست دەڵێت و قسەکانمانیان مۆر کردووە.

سەرۆک کۆمار لە وەڵامی پرسیاری هەوڵنێری کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکا لە سەر ئەوەی کە ئایا ئێوە بەرانبەر کڕینی ١١٠ ملیاریی چەکی عەرەبستان لە ئەمریکا کردەوەیەک دەنوێنن یان نە، وتی: عەرەبستان پێشتریش ١٠٠ ملیاری لە سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەدا بە ئیمە دابوو؛ ئاڵبەت بە سەدامی دابوو و لە ئەو ئەزموونگەلیە هەیە.

ڕێگای بەهێز بوونەوە، کڕینی چەک لە ئەم و ئەو نیە

سەرۆک کۆمار وتی: خاڵێکی گرنگ بە دەوڵەتە گرنگ و هەستیارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و هەروەها عەرەبستان دەڵێم، خەڵکی عەرەبستان دۆست و جیرانی ئێمەن و هیوادارین کە دەوڵەتی عەرەنستان ڕێگایەکی دروست هەڵبژێرێت، ڕێگا بەهێز بوونەوە، کڕینی چەک لە ئم و ئەو نیە. هەروەها بەرهەم هێنانی چەکیش ڕێگای بەهێز بوونەوە نیە هەرچەن بەشێک لە هێز، هێزی سەربازییە و ئێمەش بیرمان بە لای ئەو باسەوە هەیە.

ڕۆحانی وتی: هیوادارین ڕۆژێک عەرەبستان ڕێگای دروست هەڵبژێرێت و بە دوای هێزی نەتەوەییەوە بێ. سندۆقی دەنگ دابنێ بۆ خەڵکەکەی و ئیزنی ئەوە بدات کە دەسەڵاتدارەکانی بە شێوەی میراتی نەبێت. خودی خەڵک هەڵبژێردرێن و ئەو ڕۆژەیە کە هێزی عەرەبستان زۆر زیاتر لە ئەمڕۆیە

سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئێران لە وڵامی پرسیارێکدا  لە بارەی وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی ئێران و پشتیوانی لە بەرخۆدان لە ناوچە، ڕایگەیاند: ئەم وتانە خەونە وبڕیار نییە ئەوان بە دوای خەونەوە بن. خەڵکی ئێران بۆ بەرەنگاریی لە خۆیان و ئەو جیهازاتانەی کە بە دەستیانەوەیە ئیزن لە کەس ناگرن.

 ڕۆحانی درێژەی دا: ئەگەر مووشەک و چەکمان نەبێت، هەندێ بە هەڵەدا دەچن هەر وەک ئیستەش هەندێ کەس بە هەڵەدا چوون.

جەختیشی کرد: ئەمریکاییەکان بزانن هەر کات پێویست بێت مووشيک تاقی بکەینەوە، چاوەڕوانی ئەوان نابین و تاقی دەکەینەوە. ئێمە بەرجام لە پێناو دەسەڵاتی بەرەنگاریی خۆمان دەزانین کە لە بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی پێدراوە.

سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە گەمارۆکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە وتی: ئێمە هیچ کات بەرجام پێشێل ناکەین . بەڵام ئەگەر ۱+۵ هەڵوەشێتەوە بە ئەگەری زۆر لایەنی ئەمریکایی پێشێلی دەکات؛ ئەمە ڕوو بدات بێ گومان وڵاممان دەبێت.

وتیشی: ئەمریکاییەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو گەمارۆکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە و ئەمە پێچەوانەی دروشمەکانی ئەم وڵاتەی بۆ پێبەندی بە بەرجام.

لەبارەی بەرەنگاری تیرۆریزم ڕۆحانی وتی: ئەمڕۆ بە هۆشیاری دەزگا ئەمنییەکان و خەڵک، تیرۆریستەکان توانای دزەکردن بۆ ناو وڵاتیان نییە و بەرەنگاری لەگەڵ تیرۆریزم تا کۆتایی درێژە پێدەدەین.

سەرۆک کۆماری ئێران لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بەرەنگاری و هاوکاری لەگەڵ ترامپ وتی: سیاسەتی ئێمە هاوکاری لەگەڵ جیهانە و جگە لە ئاشتی و پاوەجێی ڕێگایەکی تر بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکە بوونی نییە.

 لەبارەی دۆخی سووریا و عێراقەوە ڕۆحانی زیادی کرد: هەموو قسەی ئێمە سەبارەت بە سووریا و عێراق ئەمەیە کە بڕیار لە چارەنووسی گەلان نەدەین و ڕێگە بدەین گەلان خۆیان بڕیار بدەن.

News Code 10187

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =