چاوەڕوانی لە ڕێکاری دەرەکی، مەترسییەکی گەورە بۆ عێراقە

ڕێبەری ڕەتوی حیکمەی وەتەنی لەلێدوانێکدا لە جێژنی ڕەمەزان لە بەغدا وتی: چاوەڕوانی بۆ ڕێکاری دەرەکی، مەترسییەکی گەورە بۆ عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی لە لێدوانێکدا لە نوێژی جێژنی ڕەمەزان لە بەغدا بە ئاماژە بە دۆخی سیاسی عێراق ڕایگەیاند: بە تێپەڕینی حەوت مانگ لە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق هێشتا ڕەوتی پێکهێنانی حکومەت بە هێواشی دەچێتە پێشەوە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ئەم دۆخە هەستیارەدا، دۆخی سیاسی وڵات پێویستی بە پێداچوونەوەی ڕاستبینانە و بەپەلە هەیە تا ئێمە لە بنبەست بباتە دەەوە و لە حاڵەتی دژایەتی بچینە حاڵەتی ڕێککەوتن. حەکیم جەختی کرد: هەوڵدان بۆ شکاندنی ئیرادەی لایەنی بەرانبەر لە بەرژەوەندی هیچکەس نییە و لە ئەو ڕێگایەوە ناتوانین وڵات بەرەو پێش بەرین و بگەینە ئامانج و دەبێتە هۆی پێچراوتر بوونی دۆخەکە.

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی وەتەنی درێژەی دا: درێژەی دۆخی ئێستا و ڕادەت بوون لە بەرانبەر ڕووداوەکان و چاوەڕوانی کردنی ڕێکاری دەرەکی بوون و درێژەی دژایەتی و پێکدادانەکان مەترسییەکی گەورەیە کە لێکەوتەی خراپی لەسەر دیمۆکراسی و بنەمای ڕێز بۆ دەستوور و گواستنەوەی ئاشتیخوازانەی دەسەڵات و ڕەوتی پێکهێنانی حکومەت هەیە.

News Code 41807

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =