هەموو لایەنە عێراقییەکان جگە لە ڕەوتی سەدر، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیر، یەکدەنگن

ئەندامێکی باڵای یەکێتی لە بوونی یەکدەنگی لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق جگە لە ڕەتوی سەدر بە ئامانجی ڕێککەوتنی تەواو لەسەر بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، غەیاس سورچی ڕایگەیاند: ئامانجی ئەو ڕێککەوتنانە کە بە شێوەی نهێنی کراوە، خێرا کردنەوەی ڕەوتی پێکهێنان حکومەتی نوێی عێراق بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسییەکان جگە لە ڕەوتی سەدرە کە هێشتا لەسەر هەڵوێستەکانی خۆی پێداگرە.

سوەرچی وێرای وتنی ئەوەی کە هیوادارە سەدر هەندێک لە هەڵوێستەکانی خۆی بگۆڕێت، زیادی کرد: ئەگەر بەڕێز سەدر هەڵوێستەکانی خۆی نەگۆڕێت، بە پێێ ڕێککەوتنی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان، ڕەوتی پێکهێنانی حکومەت زۆر ناخایێنێت و بەزوویی حکومەت پێک دێت.

ناوبروا جەختی کرد کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە بێ بەشداری ڕەوتی سەدر، حکومەتێکی لاوازیش بێت، هەر دەبێت پێک بێت.

News Code 42351

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha