AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٦ ١٣:٠٥

باڵوێزی ئێران لە عێراق:

تاران لە پێکهێنانی حکومەتی گشتگیر لە عێراق پاڵپشتی دەکات

تاران لە پێکهێنانی حکومەتی گشتگیر لە عێراق پاڵپشتی دەکات

باڵوێزی ئێران لە عێراق لە ڕەوتی دیدار لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان وتی: تاران لە پێکهێنانی حکومەتی گشتگیر لە عێراق پاڵپشتی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، محەمەد کازم ئال سادق باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە دیدار لەگەڵ خالد عوبەیدی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق وتی: تاران لە حکومەتی گشتگیر لە عێراق پاڵپشتی دەکات.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، باڵوێزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند: تاران لە ڕاستیدا لە هەر کەسایەتییەکی نەتەوەیی کە بەرژەوەندییەکانی عێراق و خەڵکەکەی بخاتە یەکمایەتییەوە، پاڵپشتی دەکات. عێراقی بەهێز، سەقامگیر و سەربەخۆ بە بڕیارەکانی خۆی هۆی سەقامگیری ئێران، ناوچەکە و جیهانە.

News ID 42566

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha