شاندی هاوئاهەنگی شیعی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی پێک هێناوە

ڕۆژنامەیەکی عەرەب زمان بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی پەرلەمانتارە نوێیەکانی عێراق، نووسی: ئێستا شاندی هاوئاهەنگی شیعی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی پێک هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەلعەرەب چاپی لەندەن وتارێکی سەبارەت بە پێکهاتەی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق دوای سوێند خواردنی پەرلەمانتارە نوێیەکان، نووسیوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە وتارەکەی ڕۆژانمەی ئەعەرەب چاپی لەندەن هاتووە: دوای دەست لەکار کێشانەوەی پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمان، ڕێگا بۆ شاندی هاوئاهەنگی شیعی بۆ بە دەستەوە گرتنی کۆنترۆڵی پەرلەمانی ئاوەڵا بووەوە.

ئەو ڕۆژنامە هێناویە: ئێستا شاندی هاوئاهەنگی شیعی توانیویە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بە 130 نوێنەرەوە پێک بهێنێت. ئەوە بە ئەو واتایەیە کە ئەو فراکسیۆنە لە بواری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کاریگەر دەبێت.

هەروەها هێناویە: دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، شاندی هاوئاهەنگی گفتوگۆکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ دەست پێدەکات. ئەو ڕۆژنامە هەروەها چوونە دەرەوەی نوێنەرانی سەدر لە پەرلەمانی بێ هۆکار وەسف کرد و ڕایگەیاند کە لە ئەو بابەتە تێناگات.

News Code 42537

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha