بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، غەزەنفەر شمری، ڕایگەیاند: ئەو ئەگەرە هەیە کە پرۆسەی سیاسی عێراق بە بێ بەشداری پارتی دیمۆکرات بە ڕێبەرایەتی مەسعوود بارزانی بچێتە پێشەوە.
شمری بە وتنی ئەوەی کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی دوای چالاکی نوێنەرانی نوێی پەرلەمان، نزیک بە 160 کورسی پەرلەمانیان هەیە، کەواتە ئەو بابەتە رەوتی پێکهێنانی حکومەت دوای داخرانی کاتی پەرلەمان، ئاسان دەکاتەوە، زیادی کرد: ئێستا 60 کورسی ماوە تا بگاتە ئەو ژمارە یاساییە بۆ پێکهێنانی حکومەت، نیشانەگەلێکی نوێش لە ئەگەری هاوپەیمانی لە نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هاوپەیمانی حاکمیەت بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بە بێ بەشداری پارتی هەیە.
Your Comment