هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت، ڕێکنەکەوتنی پارتە شیعەکانە لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیریە

وەزیری ناوخۆی هەرێم و بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی، ڕێکنەکەوتنی پارتە شیعەکان لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیری وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، ڕێبەر ئەحمەد بە وتنی ئەوەی کە دیدارگەلێک لە نێوان پارتی و یەکێتی ئەنجام دراوە، ئەرێنی بووە، وتی: لە ئەو دیدارانە پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق باس نەکراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە من هێشتا بەربژێری پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریم، زیادی کرد: باس کردن لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دواکەوتووە، بەڵام ئەو بابەتە هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتی ئەو وڵاتە نییە.

ناوبراو جەختی کرد کە هۆکاری پێکنەهاتنی حکومەتی نوێ ئەوەیە کە پارتە شیعەکان هێشتا لەسەر هەڵبژاردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری عێراق پێکهێنانی حکومەت نەگەییشتوونەتە ڕێککەوتن.

News Code 42303

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha