بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانى عێراق رایگه‌یاند، دوای ئەربەعین، دانیشتنه‌كانی پەرلەمان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و له یه‌كه‌م دانیشتن‌دا پرسی سه‌رۆك كۆمار تاوتوێ ناكرێت، به‌ڵكو بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسانه‌یه، كه پێشتر رێككه‌وتنیان له باره‌وه كراوه له نێوان سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمان و كوتله‌كاندا و نزیكه‌ی 10 رۆژه فه‌رمانبه‌رانی پەرلەمان ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌كه‌ن و له هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌وڵده‌درێت دانیشتن بكرێت.
وتیشی: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌رقاڵی هه‌وڵه‌كانیانن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و له‌و میانه‌یه‌دا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ پارتی و كوتله‌ی سیاده كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن و حكومه‌ته‌كه‌یان شه‌رعیه‌تی هه‌بێت.
ئەوەشی وت کە له به‌رامبه‌ریشدا، پارتی و سیاده هه‌مان ئه‌و خاڵانه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در قسه‌یان له‌سه‌ر كردووه، له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش باسیان ده‌كه‌ن و بۆ هه‌رێمی كوردستان پێویسته لێكتێگه‌یشتن له باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌وه هه‌بێت.
جێگری سەرۆکى پەرلەمان روونیکردەوە، هێشتا ره‌شنووسی تایبه‌ت به پێكهێنانی كابینه‌كه رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵام نزیكبوونه‌وه له نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا بۆ میدیای پارتى ئاماژەى بەوە کردوە، ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تێكی ته‌وافقی پێكبهێنێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و پابه‌ندی ده‌ستوور بێت و حكومه‌تێكی ئیستفزازی پێكنه‌هێنێت و دڵنیایی بدات به‌وه‌ی پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت، ئه‌وا پارتی به‌شداری ده‌كات.
هەروەها ئەوەشى خستەڕوو، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی به‌شداری له كابینه‌كه بكات، به‌ڵام پارتی داوای دڵنیایی و به‌رچاوڕوونی كردووه.
سەبارەت بە کاندیی سەرۆک وەزیران و بۆچوونى پارتى لەسەری، شاخەوان عەبدوڵا دەڵێت" بۆ ئێمه گرنگه كاندیده‌كه شۆڤینی و تائیفی نه‌بێت و سودانی تاقینه‌كراوه‌ته‌وه و تێبینی گه‌وره‌یشی له‌سه‌ر نییه".
له باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵا وتی: بۆ كورد باشتر وایه یه‌ك كاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته هه‌بێت، بۆ ئه‌مجاره جه‌نابی سه‌رۆك پێ‌داگر بوو، كه پێویسته كاندیدێكی كورد ببێته سه‌رۆك كۆمار پشتیوانی هه‌موو لایه‌كی هه‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه نابێته نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستان، لایه‌نی به‌رامبه‌ریش هه‌ستیان به‌وه كردووه، به‌ڵام هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه له باره‌ی كاندیدی هاوبه‌ش و گفتوگۆ به‌رده‌وامه، له‌یه‌كتێگه‌یشتن هه‌یه و ئومێد ده‌كرێت بگه‌نه رێككه‌وت
Your Comment