بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلعەهد، سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاند کە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە پێشکەش کردنی گەڵاڵەیەکی داهێنەرانە بۆ دەرچوون لە چەقبەستوویئێستا، داوای لە هەموو گرووپە سیاسییەکان کرد تا بگەڕێنەوە سەر کورسی دانوستانەکان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو سەرچاوە، گەڵاڵەکەی هادی عامری لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە عێڕاق و گفتوگۆ سەبارەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئەو وڵاتە دانراوە.
ئەو سەرچاوە هەروەها لە سەفەری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بۆ هەرێمی کوردستان و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو هەرێمە لە هەولێر و سلێمانی هەواڵی دا.
Your Comment