ئەگەری دەستێوەردانی ئەنجومەنی ئاسایش لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق

ئەنجومەنی ئاسایش لە ڕاپۆرتێکدا جەختی کردووە ئەگەری هەیە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک داوا لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق بکات بە گفتوگۆ کێشەی پێکهێنانی حکومەتی ئەو وڵاتە چارەسەر بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی مانگی ئاپی 2022 ی خۆی سەبارەت بە عێراق، لە درێژەی هەندێک کێشە و دژایەتی ناوخۆیی لە ئەو وڵاتە نیگەرانی دەربڕی. بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، یەکێک لە گرینگترین پرس و کێشەکانی ئێستای ئەو وڵاتە، بێ ئەنجام بوونی هەوڵی لایەنە سیاسییەکان لە عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ڕاگەیێندراوە.

لە ڕوانگەی ئەنجومەنی ئاسایشەوە، هۆکاری سەرەکی ئەو سەرنەکەوتنە، دژایەتی دوو بەرەی سیاسی سەرەکی عێراق لەسەر شێوەی پێکهێنانی حکومەتە.

ئەنجومەنی ئاسایش پێی وایە کە ئەو کێشانە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ناسەقامگیری ئەو وڵاتە.

هەروەها لە ڕاپۆرتی ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژە کراوەتە سەر ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش و حوکمی دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر نایاسایی بوونی چالاکیی نەوتی حکومەتی هەرێم و لێکەوتەکانی، وەکوو هۆکارەکانی ئاڵۆزی و شڵەژاوی دۆخی عێراق.

News Code 41776

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha