نزیک بوونەوەی پارتە کوردستانییەکان کاریگەری ئەرێنی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق دەبێت

پێش نوێژی هەینی نەجەف بە پێشوازی لە نزیک بوونەوەی پارتە کوردستانییەکان، وتی: ئەو نزیک بوونەوە کاریگەری ئەرێنی لە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلموسلە، سەدرەدین قەپانچی لە نوێژی هەینی نەجەف وتی: نزیک بوونەوەی پارتە کوردستانییەکان کاریگەری ئەرێنی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق دەبێت.

قەپانچی لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی سەبارەت بە هێرشەکانی داعش بۆ سەر گوندی ئەلبەشیر لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەلاحەدین، داوای لە حکومەت و هێزە ئەمنییەکانی عێارق کرد تا هەوڵی هەوڵە هەواڵگرییەکانی خۆیان زیاد بکەنەوە.

قەپانچی سەبارەت بە هێرشی ئەم دواییە بۆ خوێندکارانی عێراقی لە ئوردن، داوای پێکهێنانی کومیتەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشكرا کردنی وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوەی کرد و جەختی کرد کە بەهۆی بەڕێز بوونی سەروەریی عێراق لە بەرانبەر ئاوەها ڕووداوێک نابێت بێدەنگ بین.

News Code 42178

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha