بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، عزەت شابندەر سیاسەتوانی عێراقی لە لێدوانێکدا لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە وتی: شاندی هاوئاهەنگی شیعی نایەوێت بە تەنیا حکومەت پێک بهێنێت، هەر ئەو جۆرە کە ئیزن نادات ڕەوتی سەدر بە تەنیا پێکی بهێنێت.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو زیادی کرد: بەرپرسانی شاندی هاوئاهەنگی دەیانەوێت حکومەتی ئیئتلافی یان ڕێککەوتنی پێک بهێنن و ئەوەش هەر لە سەرەتاوە داخوازی ئەوان بووە. ئەمڕۆکە پێویست بە گفتوگۆ لە نێوان شاندی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر بۆ ڕزگاری ڕەوتی سیاسی هەست پێدەکرێت.
پێشتر، جاسم محەمەد جەعفەر ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا وتی : کێشە ناوخۆییەکانی ئەم دواییەی ئەهلی سوننە، ڕەوتی سەدر هان دەدات تا بۆ پێکهێنانی حکومەت بچنەوە لای شاندی هاوئاهەنگی.
Your Comment