AP ١٤٠١ خەرمانان ٧ ١٦:٤٦

سیاسه‌تمه‌دارێكى عێراقى ئاشکرای کرد؛

بۆچی موقتەدا سەدر لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکشێتەوە

بۆچی موقتەدا سەدر لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکشێتەوە

سیاسه‌تمه‌دارێكى عێراقى هۆكاره‌كانى كشانه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در له‌پرۆسه‌ى سیاسى ئاشكرا ده‌كات

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیاسه‌تمه‌دارێكى عێراقى هۆكاره‌كانى كشانه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در له‌پرۆسه‌ى سیاسى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت كاریگه‌ریه‌كانى له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو له‌ووڵات ده‌رده‌كه‌وێت.

له‌یس شبر سیاسه‌تمه‌دارى عێراقى ڕایگه‌یاند، هۆكاره‌كانى كشانه‌وه‌ى سه‌در له‌پرۆسه‌ى سیاسى و ده‌ستبه‌رداربونى ته‌واوه‌تى ڕه‌وته‌كه‌ بۆ په‌كخستنى سه‌رجه‌م پایه‌كانى حوكمرانیه‌ له‌عێراق.

ناوبراو وتیشى، به‌كشانه‌وه‌ى سه‌دریه‌كان له‌حكومه‌تى عێراق و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ووڵات به‌ته‌واوى ده‌كه‌وێته‌ بۆشاییه‌وه‌و سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانى یاسادانان و دادوه‌رى و جێبه‌جێكردن به‌ته‌واوى په‌كیان ده‌كه‌وێت و ووڵات ده‌بێته‌ فه‌وزا.

ئه‌مرۆ موقته‌دا سه‌در وازهێنانى له‌پرۆسه‌ى سیاسى ڕاگه‌یاندو له‌پاش دواین په‌یامى لایه‌نگرانى چونه‌وه‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا.

News ID 43303

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha