AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٤ ١١:١٠

سەرچاوە عێراقییەکان رایانگەیاند:

لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەم زووانە بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆ دەبنەوە

لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەم زووانە بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆ دەبنەوە

سەرچاوە عێراقییەکان لە بڕیاری لایەنە سیاسییەکانی عێڕاق بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەیەک لە ڕۆژانی داهاتوو بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلیەومی عێراق لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لایەنە سیاسییەکان لە عێراق لە چەند ڕۆژی ذاهاتوو بۆ ڕێککەوتن سەبارەت بە پێکهێنانی هاوپەیمانی زۆرینە لە پەرلەمان، کۆبوونەوەیەک دەکەن تا دوای ئەوە ڕەوتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بچێتە ناو قۆناغێکی نوێترەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کۆبوونەوە لە دۆخێکدا بەڕێوە دەچێت کە دوای چوونە دەرەوەی نوێنەرانی ڕەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، ناڕوونی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ئەو وڵاتە چووەتە ناو قۆناغێکی نوێیەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرچاوە عێراقییەکان، لە دۆخی ئێستادا گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم ئەنجام دراوە تا لەسەر کێشە نەوتییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ڕێککەوتن بکرێت. ئەو ڕێککەوتنە دەتوانێت لە ڕۆژانی داهاتوو ببێتە هۆی خێرا کردنەوەی ڕەوتی پێکهێنانی حکومەت بە بەشداری هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق.

News ID 42536

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha