شاندی هاوئاهەنگی شیعی نایەوێت حکومەت هەر هی خۆی بێت

سیاسەتوانێکی عێراقی لە لێدوانێکدا وتی: شاندی هاوئاهەنگی شیعی لە عێراق نایەوێت دەوڵەت هەر هی خۆی بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، عزەت شابندەر سیاسەتوانی عێراقی لە لێدوانێکدا لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە وتی: شاندی هاوئاهەنگی شیعی نایەوێت بە تەنیا حکومەت پێک بهێنێت، هەر ئەو جۆرە کە ئیزن نادات ڕەوتی سەدر بە تەنیا پێکی بهێنێت.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو زیادی کرد: بەرپرسانی شاندی هاوئاهەنگی دەیانەوێت حکومەتی ئیئتلافی یان ڕێککەوتنی پێک بهێنن و ئەوەش هەر لە سەرەتاوە داخوازی ئەوان بووە. ئەمڕۆکە پێویست بە گفتوگۆ لە نێوان شاندی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر بۆ ڕزگاری ڕەوتی سیاسی هەست پێدەکرێت.

پێشتر، جاسم محەمەد جەعفەر ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا وتی : کێشە ناوخۆییەکانی ئەم دواییەی ئەهلی سوننە، ڕەوتی سەدر هان دەدات تا بۆ پێکهێنانی حکومەت بچنەوە لای شاندی هاوئاهەنگی.

News Code 41711

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =