بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، ئیرەج مەسجدی باڵوێزی پێشووی ئێران لە بەغدا لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە عێراق وڵاتێکی سەربەخۆ بە ڕێبەرانێکی بەڕێزە و هیچکەس مافی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی نییە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە تەنیا ڕێگای چوونە دەرەوەی عێراق لە بنبەستی سیاسی، ڕێککەوتنی لایەنەکانە، درێژەی دا کە بە پێی وردەکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی زاڵ بە سەر عێراقدا، کۆماری ئیسلامی پێی وایە کە گفتوگۆ و دانوستان لایەنە سیاسیەکان دەتوانێت ڕێگاچارە بێت.
مەسجدی زیادی کرد کە بە بڕوای من بە ئەو ڕووداوانەوە کە دوای هەڵبژاردن ڕووی دا و بە پێێ سەرنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە پێکهێنانی حکومەت، هەمووان پێویستیان بە ڕێککەوتن هەیە چونکوو وەلانانی لایەنێکی سیاسی مومکین نییە.
Your Comment