AP ١٤٠١ خەرمانان ١٦ ٠٨:٤٠

ناوەندی بیری "کوئینسی" لێکی دایەوە؛

هەڵەی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانی چ بوو؟

هەڵەی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانی چ بوو؟

شەهادەتی سەردار سولەیمانی و موهەندیس لە لایەن ئەمریکاوە بەس پێشێل کرانی سەروەریی عێڕاق نەبوو بەڵکوو عێراقییەکان ئەو دوو کەسە و حەشدی شەئبیان بە ڕزگارکەری خۆیان لە دەستی داعش دەزانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی شرۆڤەیی "ریسپانسیبل ستەت کرفت" سەر بە ناوەندی بیری کوئینسی لە ڕاپۆرتیكی شرۆڤەییدا لە نووسینی سیتڤێن سایمۆن شرۆڤەکاری باڵای ئەو ناوەندە و مامۆستای پێوەندی نێودەوڵەتی کۆلێژی کولبی ئەمریکا کاریگەری شەهادەتی سەردار سولەیمانیی لە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق لێک داوەتەوە کە بەشگەلێکی لە لێرەدا ئاماژەی پێدراوە.

من دوو ساڵ لەمەوپێش وتارێکم بۆ ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە بواری پاشهاتەکانی کۆنترۆڵی چەکی سەرووی دەنگ نووسی و ئەو بۆچوونەم تێدا هێنایە ئاراوە کە ئەمریکا ئەو چەکەی لە بەردەستە، ئەگەری هەیە کە بۆ تیرۆری کەسانێک وەکوو قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس بەکاری بهێنێت.

سبەینێی هەمان ڕۆژ، سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لە دەرەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لەلایەن ئەمریکاوە کرایە ئاامنج. لە ئەو کاتە بەدواوە هەندێک بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە پشت بەستن بە تیۆری پیلان، من بە خائین دەزانن کە ویستوومە هۆشداریی بدەمە سەردار سولەیمانی و هەوڵم اداوە کە ئەو لە ئەو هێرشە ئاگادار بکەمەوە لە حاڵێکدا کە ئەوە راست نییە.

زۆربەی چاوەدێران بە ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکە و هەروەها ئاگادار بە ڕۆڵی سەردار سولەیمانی لە داڕژاندنی چالاکییە بە وەکالەتەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، گەییشتبوونە ئەو تێگەییشتنە کە ئەو لە لیستی ئامانجە گرینگەکانی ئەمریکایە. بە هەما ئەندازە، چاوەدێران پێیان وانەبوو کە ئەو لە خاکی عێڕاق لە حاڵێکدا کە میوانی حکومەتی بەغدا بوو بکرێتە ئامانج.

ئێستا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە چلۆن قەیرانی سیاسی لە عێراق لسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا کاریگەری دادەنێت؟ و ئەوەی کە ئایا ئەمریکا دەتوانێت یارمەتیدەری قەیران لە ئەو وڵاتە بێت، بێ ئەوەی کە لەسەر بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن کاریگەری دابنێت؟

هەندێ کەسی ئاگاداری بواری سیاسی وەکوو بەلال وەهاب جەخت دەکەن کە هەڵەداوان و داماوی دەوڵەتی بایدن لە درێژایی ئەو قەیرانە بووەتە هۆی بەردەوام بوونی. وەها بە ڕاستی ئاماژە دەکاتە سەر ماوەیەک کە ئەمریکا بە شێوەی قووڵ خەریکی لێکدانەوەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق بوو کە گرینگترینی پێوەندی هەبوو بە هاتنە سەر دەسەڵاتی نووری مالیکی وەکوو سەرۆک وەزیران لە ساڵی 2006 .

داعش لە سووریا بەهۆی دۆخی ئاڵۆزەوە پێک هات و بە شێوەی نەخوازراو لەلایەن ئەکتەرە بیانییەکانەوە وەکوو ئەمریکا پڕچەک کرا. داعش لە ماوەیەکدا 14 هەزار و 497 هێزی لە وڵاتانێک وەکوو عەرەبستان، ئوردن، توونس و فەڕەنسا و وڵاتانی ترەوە وەرگرت.

ئەوەی کە ئایا لە ساڵی 2006 کاتێک کە واشنتۆن ڕازی دەبوو بە سەرۆک وەزیر بونی نووری مالیکی بژاردەیەکی باشتریش هەبوو یان نا، باسێکی ترە. ئەمریکا لە ساڵی 2014 هاوکات لەگەڵ بەزینی مووسڵ تێگەییشت کە مالیکی بژاردەیەکی باش نەبووە.

قەیرانی ئێستای عێراق بەجێماو لە کێشەکانی نێوان مالیکی و موقتەدا سەدرە. ئەو ڕەوتە ئێمە دەگەڕێنێتەوە بۆ هەمان پرسی یەکەم واتا تیرۆری سەردار سولەیمانی بە دەستی ئەمریکا لە عێڕاق. ئەو ڕووداوە بەس پێشێل کرانی سەروەری عێراق نەبوو بەڵکوو عێراقییەکان سولەیمان و موهەندس و حەشدی شەعبیان ڕزگارکەری خۆیان لە دەستی داعش دەزانی. تیرۆری سەردار سولەیمانی وەکوو دیکەی هەوڵە بێ بیرانەکانی ترامپ بەتایبەتی چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای دژوار کردەوە.

لە دۆخی ئێستادا ئەگەر سیاسەت لە عێڕاق نەبێتە هۆی پێکهێنانی حکومەتێک، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دژوارتر دەبێتەوە.

News ID 43412

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha