من كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نیم/ بەشداریی هیچ حکومەتێک ناکەم

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ڕایدەگەیەنێت کە "هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌واڵی جیاواز بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ دەربارەی ئه‌وه‌ی له‌ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا گوایە كێبركێ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه‌".

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،هادی عامری ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کرد، ئەو دزگا ڕاگەیاندنانە "باسله‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م كیبركییه‌ ره‌نگه‌ببێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی".

دەشڵێت: "من ئه‌م ئاسته‌ میدیاییه‌ پڕ له‌ دۆریه‌ ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌، هەروەها جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه‌ لەوەی ئه‌م هه‌واڵانه‌ دورن له‌ڕاستییه‌وه‌".

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا عامری دەڵێت: "من كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نیم و كاندیدبوونیشم ره‌تده‌كه‌مه‌وه‌، چونکە ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه‌ گرنگه‌ یه‌كڕێزیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیارمانداوه‌ به‌شداری هیچ حكومه‌تێك نه‌كه‌ین له‌ داهاتوودا".

News Code 42751

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha