بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، شاندی هاوئاهەنگی شیعە لە عێراق هەواڵە بڵاو بووەکان لە مێدیاکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی بەشێک لە ئەو شاندە لەگەڵ موقتەدا سەدر بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وەدرۆ خستەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە بەیاننامەی شاندی هاوئاهەنگی شیعەدا لە ئەو بارەوە هاتووە: ئەو هەواڵانە کە لە پێوەندی لەگەڵ ڕێککەوتنی بەشێک لە شاندی هاوئاهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی موقتەدا سەدر بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بڵاو بووەتەوە، بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتیە.
Your Comment