بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد بەلداوی نوێنەری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە کومیتەیەک کە بە ڕێبەرایەتی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پێک هاتووە، هەر درێژە دەداتە هەوڵەکانی خۆی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییە جیاوازەکان.
بەلداوی ڕاشیگەیاند: هەڵوێستی هەندێک لە گرووپە سیاسییەکان هەمبەر داهێناەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعی بۆ چارەسەری قەیرانی ئێستا، ئەرێنی نەبووە.
ناوبراو درێژەی دا: چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ڕۆژی یەکەمەوە کە دۆسیەی پێکهێنانی حکومەتی گرتە ئەستۆ، بە پێچەوانەی هەندێک گرووپی دیکە کە بەدوای دروست کردنی لەمپەر لە سەر ڕێگای پێکهێنانی حکومەت بوو، هیچ هەوڵێکی بۆ پەراوێز خستنی گرووپێک نەداوە.
Your Comment