به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌بدولڕه‌حمان خودایی، پێش نوێژی هه‌ینی شاری سنه وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌مانه‌ی حکوومه‌تێکه که له سه‌ر بنه‌مای دیمۆکراسی بنیات نراوه و له‌م ماوهیهشهدا به ده‌یان جار نیشانی داوه که خه‌ڵک به به‌شدار کردن له هه‌ڵبژاردنه‌کان چاره‌نووسی خۆیان دیاری ده‌که‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: به‌شداری خه‌ڵک له هه‌لبژاردنه‌کان گرنگی زۆری هه‌یه. به‌شداری ئه‌م جاره‌ی خه‌ڵکیش ده‌توانێت پیلانی دوژمنه‌کان له دژی خه‌ڵکی ئێران جارێکی دیکه پووچه‌ڵ بکاته‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: یه‌کێک له بۆنه‌کانی ڕۆژانی داهاتوو هه‌فته‌ی کرێکاره‌کانه له ئێران. ده‌بێت ڕێزی تایبه‌ت له‌م چینه بگیردرێت و زیاترین هه‌وڵ بدرێت تاکوو ژیانێکی باشتریان هه‌بێت. چینی کرێکار له ئێران یه‌کێکه له گرنگ ترین چینه‌کانی ئێران که به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م وڵاته له سه‌ر شانی ئه‌وان ڕاوه‌ستاوه.
مامۆستا خودایی له کۆتاییدا جه‌ختی کرد: یه‌کێک له ئامانجه سه‌رکه‌ییه‌کانی ساڵی خۆڕاگری ئابووری، به‌رهه‌مهێنان و هه‌لی کار، خۆش کردنی به‌ستێنه‌کان بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کاره، هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه له ساڵی نوێ‌دا ده‌بێت به‌رپرسانی پارێزگاکه گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆر به‌م بابه‌ته بده‌ن.
Your Comment