هۆشداریی ئینگلیز بە هاووڵاتیانی سەبارەت بە سەفەر بۆ تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی ئینگلیز دوای تەقینەوەکانی دوێنێ ئەنقەرە، هۆشداریی بە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دا سەبارەت بە سەفەر بۆ تورکیا.

بە راپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئینگلیز بە دەرکردنی بەیاننامەییەک لە سەر ماڵپەڕی فەرمی ئەو وەزارەتە، هۆشداریی بە هاووڵاتیانی داوە کە خۆیان ببوێرن لە سەفەری ناپێویست بۆ وڵاتی تورکیا.

لەو بەیاننامەیەدا داوا لە هاووڵاتیانی ئینگلیزی کە لە تورکیا دەژین کراوە ڕێوشوێنی ئەمنی ڕچاو بکەن و هاتوچووی شوێنە قەرەباڵغەکان نەکەن.  

 بڵاوبوونەوەی هەواڵی هێرشی تیرۆریستی دوێنێ ئەنقەرە کاردانەوەی بەرپرسانی ئەمەریکایی و ئەورووپایی بە دواوە بوو.

لە ئینگلیزیشدا «دەیوید کامێرۆن» لە پەیامیکدا ئەم تەقینەوەیەی ئیدانەکرد و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیان کرد. هەروەها فیلیپ هامۆند وەزیری دەرەوەی ئینگلیز تەقینەوەکانی ئیدانە کرد.

ئەو لە پەیامێکی توویتێری دا نووسی: لەو هێرشە تیرۆریستییە کە لە ئەنقەرە روویدا شۆکە بووم، لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیان و بریندارانی ئەم تەقینەوە هاوخەمم و ڕادەگەیێنم کە ئینگلیز هاوخەمی گەلی تورکیایە.

News Code 94

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =