بوونی ۳ ملیۆن هاوسەری نەزۆک لە ئێران

سەرۆکی ئیدارەی حەشیمەتی بنەماڵە و قوتابخانەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگه‌یاند که‌ ٣ ملیۆن هاوسەری نەزۆک لە ئێران بوونی هه‌یه‌.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، موحەمەد ئیسلامی سەرلەبەیانی یەکشەممە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی به‌ ته‌وه‌ری " حەشیمەت، یەک منداڵی، کەم بوونەوەی لەناوبردنی منداڵان و شرۆڤە کردنی هۆکارەکانی تەڵاق لە ئێران" ئاشکرای کرد: بە پێی سەر ژمێری ساڵی ١٣٩٥، ١٥ ملیۆن بنەماڵەمان لە ئێراندا هەبووە کە تەمەنی ژنەکانی لە نێوان ١٥ بۆ ٤٩ ساڵە و لە سەدا ٢٠ ی ئەم بنەماڵانە کە دەبێتە نێزیک ٣ ملیۆن هاوسەر، نەزۆکن.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: بڕێ لە هاوسەرە نەزۆکەکان لە دابین کردنی تێچووی قورسی نەزۆکیدا کێشەیان هەیە هەر بەم بۆنەوە ناتوانن بە دوای دەرماندا بێن.

ئیسلامی بە ئاماژە بە ئەوەی کە لە نێوان ئەم ٣ ملیۆن هاوسەرەدا نێزیک بە ٧٥٠ هەزار هاوسەر دەتوانن تێچووی دەرمانی نەزۆکیەکەیان دابین بکەن، ئاشکرای کرد: نێزیک دوو ملیۆن و نیو هاوسەرەکەی تر کە کێشەیان هەبووە کە ئەوانیش لە لایەن ڕێکخراوی بەرەکەت کە سەر بە لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام خومەینیە، پاڵپشتی دەکرێن.

News Code 9242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =